عەرەبستانی سعوودی داوای لە ئاژانسی وزەی ناوکیی کرد کە پشکنینی بەربڵاو و خێرا لە ناوەندە ناوکییەکانی ئێران بکا.
ڕۆژی دووشەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، فەیسەڵ بنفەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، لە ڤییەن لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕافایل گرووسی، بەرپرسی گشتیی ئاژانسی نێو نەتەوەیی وزەی ناوکیی، خوازیاری پشکنینی بەربڵاو و خێرای ئاژانس لە ناوەندە ناوکییەکانی ڕیژیمی ئێران بوو.
لەو چاوپێکەوتنەدا، دوایین ئاڵوگۆڕی بەرنامەی ناوکیی ئێران کەوتە بەر باس و گرینگیدان بە دانانی مکانیزمێکی کارا بۆ پشکنینی هەمە لایەنە و خێرا لە هەموو ماڵپەڕ و دامەزراوە ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامی جەختی لە سەر کرایەوە.
وەزیری دەرەوی سعوودیە هەر وەها خوازیاری پێشگرتن لە پێشێلکردنی یاساکانی نێو نەتەوەیی لەلایەن ڕێژیمی ئێران و ڕاگرتنی خستنە ژێرپێی بەڵێنییە نێو نەتەوەییەکانی ئەو وڵاتە بوو کە بووەتە هۆی دروستکردنی نائەمنی و بشێوی لە ناوچەکە و جیهاندا.