جێن ساکی، ڕایگەیاند کە “جۆ بایدێن” سەرۆککۆماری ئەمریکا نایهەوێت لەگەڵ بەرپرسانی ئێران چاوپێکەوتنی هەبێ.
جێن ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە سەرۆککۆماری ئەمریکا” جۆبایدێن” لەبەر ئەوەیکە لە سەر ئەو باوەڕەیە لە ئێراندا بڕیاردەری سەرەکیی عەلی خامنەییە و هەموو بەرپرسانی دیکەی ئێران هیچ گرینگییەکی تایبەتیان نییە وتوویە: نامهەوێت چاوپێکەوتنم لەگەڵ بەرپرسانی نوێی ئێراندا هەبێ.
ساکی بە ئاماژە بە وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن لە نێوان وڵاتانی ئورووپایی و ئێراندا لە دەوری شەشەمی وتووێژەکان وتی: تا ئێستا هیچ لایەنێکمان نەگەیشتووین بە ئاکامی دڵخواز و کۆبوونەوەکان درێژەی دەبێ.
ناوبراو لە دڕێژەی کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتی: لە ئیستاوە هەر پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤ، سەرکوتی خەڵکی ناڕازیی لە ئێراندا بێتە پێشەوە بەرپرسایەتییەکەی لە ئەستۆی سەرۆککۆماری نوێی ئێرانە.
جێگای ئاماژەیە کە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری داسەپاوی ئێران، ڕۆژی دووشەممە لە یەکەمین دانیشتنی ڕۆژنامەوانی خۆیدا بەهێرشکردنە سەر ئەمریکا وتی: ئەمریکا ڕێککەوتنی ناوکیی پێشێلکردووە و یەکیەتیی ئورووپاش لەم نێوانەدا یارمەتیدەری ئەمریکا بوون.