“کوردستان” لە دەوڵەتداریی کوردەوە هەتا دەربەدەری ئاوێنەی خەباتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە
بەڕێزان و هاوڕێیان و هاوسەنگەرانم لە کۆمیسیۆنی چاپەمەنیی حیزب، بەتایبەت ستافی ڕۆژنامەی کوردستان!
سەرەتا بە بۆنەی دەرچوونی ژمارەی ٨٠٠ی ئەم خولەی “کوردستان” بە گەرمی پیرۆزبایی لە حیزبی دێموکرات، ڕاگەیاندنی حیزب و بەتایبەت نووسەران و کارگێڕانی ڕۆژنامەی “کوردستان” دەکەم.
ڕۆژنامەی “کوردستان” لە دەستپێکی دەوڵەتداریی کورد، لە کۆماری کوردستان و لەسەر دەستی حیزبی دێموکرات کار و تێکۆشانی خۆی دەست پێ‌کرد. ئەم ڕۆژنامەیە کۆمەڵێک ئەرک و بەرپرسایەتیی بۆخۆی دەستنیشان کرد کە دوای زیاتر لە ٧٥ ساڵ و ئێستا لە دەربەدەرییش پێیان دەروەست و وەفادارە.
ڕۆژنامه‌ی “كوردستان” و حیزبی دێموكراتی كوردستان دووانه‌ی لێك دانه‌بڕاون. به هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ڕۆژنامه‌ی “كوردستان” له قۆناغه جۆربه‌جۆره‌كانی خه‌باتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م حیزبه بۆ ساتێك له ئامانجه‌كانی گه‌ل و به‌ها پیرۆزه‌كانی نیشتمان دانه‌بڕاوه. بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی له ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی هه‌تا ئێستا وه‌ك حیزبێكی مۆدێرن و به‌رپرس، مامەڵه‌ی له‌گه‌ڵ پرسه‌كانی كۆمه‌ڵگەی كوردهواری كردووه. ڕۆژنامەی “کوردستان” یەک لە گرینگ‌ترین بەڵگەنامە و دێکیۆمێنتەکانی مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازانەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە دەتوانی پێ بە پێی گۆڕانکارییە سیاسییەکان، قۆناغ بە قۆناغی ئەم بزووتنەوەیەشی تێدا بخوێنیتەوە.
ئه‌گه‌رچی ڕۆژنامه‌ی “كوردستان” سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ده‌ستی نوخبه‌كان و بژارده‌كانی سه‌رده‌می خۆی ده‌رچوو، به‌ڵام دواتر بوو به قوتابخانه‌یه‌ك بۆ ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌كردنی لاوانی نیشتمانپه‌روه‌ری وڵات كه دواجار به‌رپرسیارەتیی گه‌وره‌یان له حیزبی دێموكرات‌دا گرتە ئەستۆ. بۆیه ئه‌م خاڵه زۆر گرینگه كه بیزانین ڕۆژنامه‌ی كوردستان به‌تایبه‌تی له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای هه‌موو زه‌خت و گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ئه‌م حیزبه بۆته مه‌كۆیه‌كی بیردۆزی و به‌رهه‌مهێنانی بیروڕای نوێ و جیاواز. ده‌كرێ له دوو خاڵدا كارتێكه‌ریی مێدیاكانی حیزبی دێموكراتی كوردستان به كوردكاناڵ و ڕادیۆ و ڕۆژنامه‌ی “كوردستان”ه‌وه له سه‌ر ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌م ساڵانه‌ی دواییدا باس بكه‌ین:
یه‌كه‌م پێشوازی كردن له بیروڕای جیاواز و ته‌نات دژواز بۆ سازكردنی فه‌زای دیالۆگ له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕ به پلۆرالیزم و فره‌چه‌شنی. دووهه‌م نه‌وی كێشان و تابشت هێنان له‌به‌رامبه‌ر ڕای جیاواز و ڕێزگرتن له‌م هه‌مه‌جۆری و خاڵی سێهه‌م سینگفراوانی حیزبی دێموكراتی كوردستان و مێدیاكانی حیزب بۆ گوێشلكردن بۆ ڕه‌خنه و پێشنیار و ڕاوێژی سه‌رجه‌م دڵسۆزان و ڕه‌خنه‌گرانی حیزب. ئه‌مه سیاسه‌تی سه‌ره‌كیی حیزبی دێموكراتی كوردستان بووه و له مێدیاكانی حیزب‌دا به ته‌واوی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
بۆیه هه‌ر لێره‌وه سڵاو و ڕێز ده‌نێرم بۆ دامه‌زرێنه‌رانی ڕۆژنامه‌ی “كوردستان” و ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م ڕۆژنامه‌یه‌دا بابه‌تیان بڵاو كردۆته‌وه له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا. هه‌روه‌ها جارێکی‌تر پیرۆزبایی له هاوڕێیانی ماندوویینهناسم له مێدیاكانی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌تایبه‌تی ڕۆژنامه‌ی “كوردستان” دەکەم و پێیان دەڵێم به‌رده‌وام بن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی “كوردستان”دا.
خالید عەزیزی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات