باوكی دوو شه‌هیدی حیزبی دێموكراتی كوردستان له شاری بانه ماڵاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كوردستان و كورد، ڕۆژی ١٨ ڕێبه‌ندان عه‌بدوڵڵا وه‌ته‌نخا، كوڕی ئاغال هه‌ورازه، له ته‌مه‌نی ١٠٥ ساڵی به هۆی نه‌خۆشی و پیری له شاری بانه ماڵاوایی یه‌كجاریی له ژیان كرد.
خوالێخۆشبوو باوكی دوو شه‌هیدی قاره‌مان به ناوه‌كانی عوسمان وه‌ته‌نخا كه ساڵی ١٣٦٠ و جه‌لال وه‌ته‌نخا ساڵی ١٣٦٦ گیانیان فیدای باره‌گای ئازادی كرد.
مامه عه‌به تا دوایین ساته‌كانی ژیانی وه‌فادار به ڕێبازی حیزب و كوڕه شه‌هیده‌كانی بوو و هه‌رده‌م چاوه‌ڕوانی ئه‌مه‌ی ده‌كرد كه ڕۆژێك دادێ ڕۆژهه‌لاتی كوردستانیش ئازاد ده‌كرێ و ئارمانجی كوڕه‌كانی دێنه‌دی.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایین مامه عه‌به پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری خواڵێخۆشبوو دهكاو خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.