هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بەناوی “سەعید فەتحینەژاد” لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە .
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە داگیرکەرەکانی سپای پاسداران هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهابادیان بە ناوی ، سەعید فەتحی نەژاد، لە گوندی “دۆڵەتوو”ـی سەر بە شاری سەردەشت،دەسبەرسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە و تا ئێستا لەو بارەوە هیچ زانیارییەکان بە بنەمالەی ناوبراو نەداوە.
شایانی باسە کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.