مەحموود ئەحمەدینژاد، لە وڵامی حەسەن خوجەستە باقرزادە، ژنبرای خامنەیی کە لەسەر بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان هێرشی کردبووە سەر ئەحمەدینەژاد وتی: ژنبراکەی خامنەیی بەتەمابوو بۆ ئیسرائیل سەفەر بکا.
ئەحمەدینەژاد وڵامی ژنبراکەی خامنەیی داوەتەوە و بەوە تاوانباری کرد کە بە تەمابووە بۆ وڵاتی ئیسرائیل سەفەر بکا، وتوویەتی: کەسێک کە هاوکات لەگەڵ دەوڵەتی نۆهەم، بەرپرسی ڕادیۆی کۆماری ئیسلامی بووە و بەکەڵک وەرگرتن لە ڕاگەیاندنی نەتەوەیی، بەتوندی لە دژی من خراپکاری دەکرد و لەم دواییانەدا بەهۆی پێداگریی من لەسەر مافی خەڵک و پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژرادنێکی ئازادانە و دادپەروەرانە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان منی وەکوو کەسێکی خائین ناو هێناوە، لەحاڵێکدا بۆخۆی بەتەمابوو بۆ ئیسرائیل سەفەر بکات.
هەروەها ناوبراو وتی: لەوانەیە “باقرزادە” لەبیری کردبێ کە بۆ ماوەی ٢حەوتوو لەگەڵ بنەمالەکەی میوانی کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی بوو لە وڵاتی هێند، بڕیار وابووە کە سەفەری داهاتووی لە ڕێگەی تورکیەوە سەفەر بکا بۆ ئیسرائیل، دوای ئەوەی کە من وەکوو سەرۆکۆماریی ئەو کات زانیاریم دەسکەوت کە ناوبراو دەیهەوێ سەفەر بۆ ئیسرائیل بکا، پێشم بەو سەفەرە گرت رزگارم کرد لەوەی کە ڕسوا و سەرلێشێواو بێ و بەرپرسایەتی ڕادیۆشمان لێ وەرگرتەوە، بەڵام ئەو بابەتەی ئەو کە هیچ لێپرسینەوەیەکی لێنەکرا ئێستا خەڵکی ئێران پێم بڵێن خائین کێیە؟.