سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل: بە سەرنجدان بە بەشداریی زۆر کەمی خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنەکاندا، وتی: خەڵکی ئێران “ڕەئیسی”یان وەکوو سەرۆککۆمار هەڵنەبژاردووە، بەڵکوو سیستمی دەسەڵات بۆ خوی ڕەئیسی هەڵبژاردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، نەفتالی بێنێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی حەوتووانەی دەوڵەتی ئیسرائیلدا وتی: عەلی خامنەیی، ئیبراهیم ڕەئیسی وەکوو سەرۆککۆمار هەڵبژاردووە کە ئەم کارەی ئێران هۆشدارێکی مەترسیدارە بۆ جیهان.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ڕەئیسی بەهۆی پیشینەکەی کە پڕە لە جینایەت، کوشتن، سێدارە و سەرکوتکردن و دەوری سەرەکیی ناوبراو لە ” هیئەتی مەرگ” و ئیعدامکردنی دژبەرانی ڕێژیمی ئێران، لەلای خەڵکی ئێران و جیهانەوە کەسێکی خوشناو نییە و خەڵک لە ئێراندا دەنگ بەو جینایەتکارە نادا بەڵکوو خامنەیی بۆ خۆی هەڵیبژاردووە بۆ ئەوەی کە ڕێککەوتنی ناوکیی نەگا بە ئاکام و درێژە بە سیاسەتی سەرکوت و پشتیوانیی لە تێرۆریزم بدا.
نەفتالی بێنێت لە درێژەی کۆبوونەوەکەیدا وتی: هێزە جیهانییەکان لە وتووێژە ناوکییەکان، پاش هاتنەسەرکاری ڕەئیسی دەبێ پێداچوونەوەیەک بە سیاسەتەکانی خۆیاندا بکەن و ڕێژیمی ئێران بۆ متمانە و باوەڕ پێکردن نابێ.