بە پێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ڕۆژی پێنج شەممە ۲۷ی جۆزەردان، چالاکێکی سڤیل و ئەندامی دامەزراوەی “ماڵی مرۆڤ”ی مەریوان بەناوی “سوڕەیا حەقدووست” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەبێ نیشان دانی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کرا.
ئەو هاونیشتمانییە دوای گرتنی بۆ ناوەندیی چاکسازی و پەروەردەی سنە گوازرایەوە.
دوای پێنج ڕۆژ لە گرتنی ئەو چالاکە مەدەنییە، لە چارەنووسی و تۆمەتی وەپاڵ دراوی هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.