وێرای سڵاو
بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک فەرهاد شەعبانی تێکۆشەری دێرینی نێو ڕیزەکانی ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران – کۆمەڵە و ئەندامی پێشووی ڕێبەریی کۆمەڵە هاوخەمی خۆمان ئاراستەی کۆمیتەی ناوەندی، هاوڕێ و هاوسەنگەرانی و بنەماڵە و خزم کەسی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.
لەگەڵ ڕیزمان
حیزبی دێموکراتی کوردستان
سکرتاریا
٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی