ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە، کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ڕێژیمی ئێران بە پشتیوانیی بەرنامەی شاراوەی ناوکیی، بە قاچاخ نەوت بۆ چین دەبەن.
ڕۆژنامەی بریتانیایی “دەیلی مەیلی” لە ڕاپۆرتێکدا، ١٢٣نەوتهەڵگری ئێرانیی کە بە دەورلێدانی گەمارۆکان، لە بازاڕی ڕەش بەشیوەی قاچاخ نەوت بە وڵاتی چین دەفرۆشن، بە پشتیوانیکردنی بەرنامەی شاراوەی ناوکیی ڕێژیمی ئێرانی زانی و وتی: کۆماری ئیسلامی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی خۆی کە قاچاخی نەوتی پێدەکا، لەماوەی یەک ساڵدا دوو هێندە زیادی کردووە.
ئەو ڕۆژنامەیە ئەوەشی خستەڕوو کە، ڕیژیمی ئێران نەوتهەڵگرەکانی خۆی بە ئاڵای ولاتانی دیکە بۆ ولاتی چین دەنێرێ لەبەرئەوەی بتوانێ ڕۆژانە یەک میلیۆن بەرمیل نەوت بەشێوەی قاچاخ بۆ چین بنێرێ، کارناسانی ئەو بوارە کە زانیارییان هەیە وتوویانە؛ پەرەسەندنی هاتوچۆی کەشتیڕانیی ڕێژیمی ئێران ئەوە دەخاتەڕوو کە تاران سەرەڕای سنوودارەکردنی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی، خەریکی پەرەپێدانی توانایی ناوکیی خۆیەتی.
هەروەها دەیلی مەیلی ڕایگەیاند کە، کەشتییەکانی ڕێژیمی ئێران بەمەبەستی دەورلێدانی گەمارۆکان، کۆمەڵێک فرتوفێڵ بەکار دێنێ، بۆ نموونە پەسەندکردنی بەڵگەنامەی پاپۆڕەکانی لەو وڵاتەتانەی کە توانایی چاوەدێریان لەسەر ئەو نەوتهەڵگرانە نییە کە ئاڵاکەیان بەکار دێنێ و بۆ ئەوەی نەناسرێنەوە لە کاتی لەنگەرخستنیاندا لە ناوچە قەدەغەکراوەکاندا، دەسکاری سیستمی “جیپیئێس”ـی کەشتییەکان دەکەن.