چاودێری مافی مرۆڤ: سەرکەوتنی ئیبراهیم ڕەییسی لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی نە هەڵبژاردنێکی ئازاد بوو نە دادپەروەرانەیە.
ڕۆژی شەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، “مایکێل پیج” چاودێری مافی مرۆڤ، وتی:” لە هەڵبژاردنی شانۆگەریی ڕێژیمی ئێراندا، هەڵبژاردنی ئیبراهیم ڕەییسی بۆ پۆستی سەرۆککۆماریی، کە نە هەڵبژاردنێکی ئازاد و نە دادپەروەرانە بوو، نیگەرانیی زۆری سەبارەت بە مافی مرۆڤ و وڵامدەریی لە وڵاتدا دروست کردووە، ڕەییسی کە ماوەی ٣ دەیە لە دەزگای قەزایی ڕێژیم دا بووە و ئەندامی کۆمیتەی چوار کەسیی بووە کە لە ساڵی ٦٧ی هەتاوی، بڕیاری لەسێدارەدانی هەزاران زیندانیی سیاسی دەرکرد”.
مایکێل پیج لە درێژەدا وتی: بەرپرسانی ئێران بە سەرکوت و هەڵبژاردنی نادادپەروەرانە ڕێگایان بۆ سەرۆککۆماریی ڕەییسی خۆش کرد کە ڕەییسی دەبێ وەک بەرپرسی دەزگای قەزایی سەرکوتکەری ئێران کە زۆرترین جنایەتی دژە مرۆڤی لەو وڵاتەدا ئەنجامداوە، بەجێی هەڵبژادن بۆ بەرپرسایەتی باڵا دەبێ محاکمە بکرێ و لە بەرامبەر ئەو هەموو جینایەتیە وڵامدەر بێ.
چاودێری مافی مرۆڤ ئەوەشی زیاد کرد کە لەسێدارەدانی بە کۆمەڵی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ٦٧ی هەتاوی، وەک قێزەونترین جینایەتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دێتە ئەژمار و بکەرانی ئەو کۆمەڵکووژیانە دەبێ دادگایی بکرێن.