كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیی گشتی و ڕاگه‌یه‌نه‌كانی ئیداره‌ی گشتیی فێركردن و په‌روه‌رده‌ی پارێزگای ورمێ ریگه‌یاند كه هه‌موو قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی شار‌و ئاواییه‌كانی شاری سه‌ڵماس له به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه به هۆی بارینی به‌فری قورس و سه‌رماو به‌سته‌ڵه‌ك داده‌خرێن.
مێهدی محه‌ممه‌دپوور وێڕای پستڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه گوتی قوتابخانه‌كانی شاری تیكابیش به یه‌ك كاتژمێر دره‌نگتر ده‌كرێنه‌وه.
بارینی به‌فر له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ستی پێكردوه‌و تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه به‌رده‌وامه‌و له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا قوتابخانه‌ی شاری ماكۆ و خۆی به هۆی سه‌رماو به‌فره‌وه داخرابوون.
هه‌روه‌ها له چوار شاری “بیجاڕ، قوروە، سنە و مووژژ” و گوندەكانی دەوروبەریان پارێزگای سنه‌ش بەهۆی بارینی زۆریی بەفر و دابەزینی پلەكانی گەرما، خوێندن له قوتابخانە سەرەتاییه‌کان وه‌ستێندرا.