دوو کورتە فیلمی دەرهێنەرێکی لاوی کورد لە شاری سنە لە دوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم لە ئەمریکا بەشداری دەکەن.
بەپێی هەواڵدهریی میهر، ٢٦ەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “سینە کۆئێست” کە یەکێکە لە فێستیڤاڵە گرنگەکانی هونەری سینەما لە ئەمریکا، میوانداری دوو فیلمی کوردی دەکا.
کورتە فیلمی “یەک هیچ” لە دەرهێنانی “سامان حوسێنپوور” لە بەشی کێبڕکێی کورتە فیلمی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “سینە کۆئێست” بەشداریی کردوە.
٢٦ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سینە کۆئێست لە ماوەی ١ بۆ ١٣ی مارس لە ئەمریکا بەڕێوە دەچێ.
هەروەها فیلمی “گەڵا پاییزییەکان” لە دەرهێنانی سامان حوسێنپوو، لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی تالی لە هەرێمی فلۆریدای ئەمریکا وەرگیراوە.
بە ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی ناوەندی هونەری پارێزگای سنە ئەم فێستیڤاڵە بە ئامانجی پشتیوانی کردن لە هونەرمەندانی جیهانی بەڕێوە دەچێ.
فێستیڤاڵی تالی لە ماوەی ١٩ بۆ ٢٠ی فێوریە لە فلۆریدای ئەمریکا بەڕێوە دەچێ.
سامان حوسێنپوور دەرهێنەری تەمەن ٢٣ ساڵ و خهڵکی ڕۆژههڵاتی کوردستانه کە تاکوو ئێستا ٣ کورتە فیلمی “ماسی، یەک هیچ و گەڵا پاییزییەکانی” بەرهەم هێناوە و فیلمەکانی لە ٢٠٠ فێستیڤاڵی جیهانی نمایش کراون و دەیان خەڵاتی جیهانییان بردۆتهوه.