هەواڵدەریی ئاسۆشەیتێد پرێس ئیبراهیم ڕەئیسی، سیزدەهەمین سەرۆککۆماری ڕێژیمی ئێرانی وەک گەورەترین مرۆڤکوژی جهیان ناوزەد کرد.
هەواڵدەریی ئاسۆشەیتێد پرێس لە ڕاپۆرتی خۆێدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی سێزدەهەمین خولی سەرۆککۆماریی ڕێژیمی ئێران، هەڵبژادنی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی دەزگای قەزایی ئەو ڕێژیمەی بۆ پۆستی سەرۆککۆماریی وەک گەورەترین مرۆڤکوژ و خوێنڕێژی جیهان ناوبرد.
لە درێژەی ڕاپۆرتی ئەو هەواڵدەرییەدا هاتووە کە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەزگایی قەزایی ڕێژیم، کەسێکی توندئاژۆەیە کە دەستی بە خوێنی هەزاران کەس لە خەڵکی بێتاوانی ئێران سوورە و لە لەسێدارەدانەکانی ساڵی ٦٧ی هەتاوی بەڕێوەبەری “هەیئەتی مەرگ” بووە و لەلایەن کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کەوتۆتە بەر ڕەخنە و یەکەم سەرۆکۆماریی ئێرانە کە لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە گەمارۆی خراوەتەوە سەر.