هەشت دەرهێنەرهکهی فیلمی “ژیان لە سنوور”، ناتوانن بەشداریی لە فیستیڤاڵی بێڕلیندا بکەن.
بەپێی سهرچاوه ههواڵدهرییهکان فیلمی دێکۆمێنتاریی “ژیان لە سنوور”، لە دەرهێنانی هەشت منداڵ لە شارەکانی کۆبانێ و شنگال و لە بەرهەمهێنانی بەهمەن قوبادی، ڕۆژی ١٨ی فێورییەی ٢٠١٦، لە بەشی”نمایشی تایبەتی فهرشی سوور”، لە ٦٨مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بێڕلین لە وڵاتی ئاڵمان، دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان و کونفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیی نێودەوڵەتی، سەبارەت بەم فیلمە لە لایەن فێستیڤاڵی بێڕلینەوە ڕێکدەخرێ.
بەم بۆنەوە ئەم هەشت منداڵە دەرهێنەرە بۆ نمایشی فیلمەکەیان بۆ ئهم فێستیڤاڵە بانگهێشت کراون ، بەڵام بەهۆی نەبوونی پاسپۆرت ناتوانن بەشداریی فێستیڤاڵەکە بکەن.
فیلمی”ژیان لە سنوور”، وێناکردنی ژیان و بارودۆخی منداڵانە لە چاوی خۆیانەوە، بۆیە لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە فێستیڤاڵە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکانی فیلم، ناوەندە هونەرییەکان و هەروەها کۆڕ و کۆبوونەوە دیپڵۆماسییەکانی جیهان، پێشتیوانیی لێدەکرێ.
ئەو بەرهەمە سینەماییە، لە ٨ بەش پێکهاتووەو ٨ منداڵی ئاوارەبووی شەڕی کۆبانی و شنگال، تێیدا ڕۆڵ دەگێڕن و باس لە چیرۆکی هێرشی چەکدارانی داعش و چۆنیەتیی نیشتەجێ بوونیان لە کەمپەکان دەکەن.
بەهمەن قوبادی ماوەی دوو مانگ ڕاهێنانی کاری سینەمایی بەو ٨ منداڵە کردوە .
ئەو فیلمە دێکۆمێنتارییە، بە گشتی لە٨ بڕگە پێک دێ کە ماوەکەی زیاتر لە ٧٠ خولەکە.
خۆشەویستیی شنگال، گەڕان بە دوای ڕاستییهکاندا، نان و ماست، فیلمی ئێمە باشترە، چاوەکانی باوکم، ئاسمان و دەرمان، لە ڕەوتی نیشتماندا و گەڕان لەکوێستانەکان، ناوی ئەو ٨ بەشەی فیلمهکهیه.