نەتەوە یەکگرتووەکان: ساڵی رابردوو ژمارەی ئاوارەکان بۆ ٨٢ میلیۆن کەس بەرز بووەتەوە.
کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران “UN” لە ڕاپۆرتێکی نوێدا وتی: ژمارەی ئاوارە و پەنابەران لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینیدا سەرەڕای بڵاو بوونەوە و پەرەسەندنی پەتای کۆرۆنا نزیکەی سێ میلیۆن کەس زیادیکردووە و ئێستا سەتا ١ی دانیشتووانی جیهان ئاوارە و پەنابەرن و ژمارەی ئەو خەڵکەی کە لە ترسی شەڕ و چەوساندنەوە بە هیوای گەیشتن بە ژیانێکی هێمن و ئارام، شوێنی ژیانیان بەجێدەهێڵن بەرز بووەتەوە و ژمارەی پەنابەر و ئاوارەکانی جیهان بۆ سەرووی ٨٢ میلیۆن کەس بەرزبووەتەوە کە لە چاو دوو دەیەی ڕابردوو دوو هێندە زیادی کردووە.
فلیپۆ گراندی، بەڕێوەبەری گشتیی “UN ” دەڵێ، لە ماوەی پەتای کۆرۆنادا، “هەموو شتێکی دیکە راوەستا بوو، بەڵام شەڕ و ململانێکان و تووندوتیژیی و چەوساندنەوە و هەراسانکارییەکان، هەموویان پێکەوە ئەم خەڵکەیان ناچارکرد هەڵبێن.”