ژنێكی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵكی گوندی “سەرچاوە”ی سەربە شاری سەقز بە هۆی تووشبوون بەنەخۆشی ئانفۆڵانزا و كەم تەرخەمی کارمهندانی نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا .
له چهند ڕۆژی رابردوودا، ژنێكی كورد بە ناوی جەمیلە كە تەمەنی ٣٦ ساڵهو خاوەنی دو منداڵە بە هۆی سەرماخواردن دەگواسترێتەوە بۆ نەخۆشخانەی خومهینیی شاری سەقز و بە هۆی نابەرپرس بوون و كەم تەرخەمی دوکتورو کارمهندانی ئەو نەخۆشخانەیە هەروا دەرمانی ئاسایی پێ دەدەن بۆ ماڵێ دەنیرنەوە.
به قسهی هاوسەرەكەی، دەڵێ پاش ئەوەی دەرمانیان پێی داوە ئێش و ئازارەكەی هەر بەردەوام بووە و هەمان شەو بە هۆی خراپ بوونی دۆخی جەستەیی دەگوازیتەوە بۆ نەخۆشخانەو ئهم جارهیان پێی دهڵێن تووشی نەخۆشی ئانفۆڵانزای بەراز هاتووە و دەبێ بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی شاری تەورێز بگواستریتەوە.
هەوەرها ناوبراو دەڵێ لە كاتی گواستنهوهی بۆ نەخۆشخانەی شاری تەورێز لە نێو نەخۆشخانەی خومەینیی سەقز لە رێكەوتی ١٨ی ڕێبەندانی ٩٤ی هەتاوی گیانی لە دەست دهدا.
شایانی باسه كە پێشتریش چەند ژنی دیكە لە شاری سەقز بە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی ئانفوڵانزا گیانیان لەدەست داوە بەڵام بەرپرسانی نەخۆشخانەكان و لایەنە پێوەندیدارەكان هیچ رێگایەك بۆ پێشگرتن بەم نەخۆشیەیان ئەنجام نەداوە.