ڕێکخراوی منداڵپارێزی یەمەن ڕایگەیاند کە میلیشیا حووسییەکانی یەمەن، مافی ٦٥هەزار و ٩٧١ منداڵیان بە وەرگرتنیان بۆ کاروباری سەربازیی پێشێلکردووە.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی هەینی ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، میلیشیا حووسییەکانی یەمەنی بەهۆی پێشێلکردنی مافی منداڵان و کوشتنی ٢٥٠ منداڵی یەمەنی، خستە لیستی گرووپی پێشێلکارانی مافی منداڵانەوە.
هەرلەم پێوەندییەدا لە مانگی ڕابردوودا ” کۆمیتەی ماف وئازادییەکانی یەمەن” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە میلیشیا حووسییەکانی یەمەن لە ٤ ساڵی ڕابردوودا بە چەکدارکردنی ٦٥هەزار و٩٧١ منداڵ بۆ بەرەکانی شەڕ و کوشتنی ٢٥٠ منداڵ لە یەمەن، یەکێک لە گرووپە تێرۆریستییەکان و پێشێلکاری مافی منداڵان لە یەمەنە.
هەروەها ئەم کۆمیتەیە ڕایگەیاند کە میلیشیا حووسییەکان زیاتر لە یەک میلیۆن منداڵیان لەهەمبەر دۆخی خراپی ئابووریی و بژێوی ژیانیان ناچار بە کاری زۆرەملێ کردووە و بە زۆری و بە نێوی کەمپی هاوینە منداڵان دەبەن مەشق و راهێنانی سەربازییان پێدەکەن و دەیاننێرنە بەرەکانی شەڕ.