له ماوه‌ی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژه‌ی كوژراوانی سپای پاسداران له ٤٠ كه‌س تێپه‌ڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی “دیگربان”ی سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی ئێران، زیاتر له ٤٠ كه‌س له ئه‌ندامانی سپای پاسداران له ڕه‌وتی ئازادكردنی دوو شار له باكووری حه‌له‌ب له سووریه كوژران.
له ماوه‌ی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی سپای پاسداران و به‌سیج له شاره شیعه‌نشینه‌كانی “نبل” و الزهرا” له باكووری شاری حه‌له‌ب كوژراون كه ناوه‌نده هه‌واڵده‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی تا ئێستا ٤٠ كه‌سیان ڕاگه‌یاندوه.
شایانی باسه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی تا ئێستا ئاماری ورد و ده‌قیقیان له هه‌مبه‌ر كوژراوانی سپای پاسداران و به‌سیج به شێوه‌ی ئاشكرا بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌و له‌وانه‌یه زۆر له‌وه‌ش زیاتر بێ.