ئارام فەتحی، شاعیر و چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی مەریوانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپورتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی مەریوان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی” ئارام فەتحی”، شاعیر و چالاکی مەدەنی و لە ماڵەکەی خۆیدا بەبێ هەبوونی بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کراوە.
هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیم پاش گەرانی ماڵی ناوبراو دەستیان بە سەر کەرەستەی کەسیی ناوبراو وەکوو تەلەفۆن و کۆمپیوتێرەکەیدا گرتووە.
جێگای ئاماژەیە کە ئارام فەتحی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەسبەسەر کرابوو.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.