هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری پیرانشار هاووڵاتییەکیان بە ناوی “هەژار ئیبراهیمی” دەسبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەژار ئیبراهیمی تەمەن ٣١ ساڵ لە پێش ئەو دوکانەی کە ئیشی تێداکردووە و بەبێ پێشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەسبەسەر کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە سەرەڕای تێپەڕینی چەند ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی هەژار ئیبراهیمی، هەتا ئێستا ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.