وەفا وەتەندووست، چالاکی سیاسی خەڵکی مەریوان لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
وەفا وەتەن دووست هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان و چالاکی سیاسی کە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێنرا.
ناوبراو ساڵی١٣٩٧ی هەتاوی، لە بەرزاییەکانی سنووری شاری مەریوان دەسبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مەریوان گوازرایەوە و دوای سێ ساڵ بەندکران سزای ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی ئەم ٣ ساڵەدا لە مافی مەرەخەسی بێبەش بووە و تەنانەت رێگە نەدراوە پارێزەری هەبێت و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەریوان دەسبەسەرە.