لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ڕۆژی ڕابردوو ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە شارەکانی ئێران ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کارمەندانی مۆخابراتی خووزستان لە شارەکانی شووشتەر، مەسجد سلێمان وئەهواز لە بەردەم بینای ئیدارەی موخابراتی شارەکانی خۆیان، ماڵخوراوانی ڕێکخراوی ماڵی کاسپیەن لە بەردەم شۆرای شاری تاران، کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپپە لە شوێنی کارەکەی خۆیان، کرێکارانی پڕۆژەی”مەشهەد ماڵ” لە بەردەم بینای ئیداریی بانکیی”ئایەندە” لە شاری مەشهەد و کرێکارانی کۆمپانیای پیشەیی ماهشەهر لەو شارە بەڕێوەچوو.
ناڕازییان دەڵێن تا ئەوکاتەی بەرپرسان و خاوەنکارەکانیان وڵامی ویست و داخوازییەکانیان نەدەنەوە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەردەوام دەبێ.