وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە دەڵێ: بەئاکام نەگەیشتنی وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن لە بەرژەوەندیی هیچ وڵاتیکدا نییە، کات لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنیک تێپەڕ نابێ.
هاوکات لەگەڵ درێژەی وتووێژەناوکییەکانی ڤییەن، وەزیری دەرەوەی فەرانسە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، وتی: تا ئیستاش کێشەی زۆرمان هەیە لە وتووێژەناوکییەکانی ڤییەن، پێوێستمان بە بڕیارێکی بوێرانە هەیە و کات لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنیکمان تێپەڕ نابێ.
پێشتر بەرپرسانی ئورووپایی بەشدار لە وتووێژەکانی ڤییەن، لەسەر ئێران بە کاناڵی ئەلعەرەبییەیان ڕاگەیاندبوو کە یەکێک لە پڕکێشەترین باسەکان لە وتووێژەکاندا داواکاریی ئێرانە کە دەیهەوێت لەلایەن وڵاتانی ئورووپایی بەشدار لە ڕێککەوتنی ناوکیی دڵنیایی پێبدەن کە پاش ڕێککەوتنی ئەم جارە دووبارە ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە نەچێتەدەرەوە.
هەروەها بەرپرسانی ئورووپایی دەڵێن: یەکێک لەهۆکارەکانی قورستربوونی وتووێژەکان ئەوەیە کە دەمانهەوێت بە شێوەیەکی نووسراوە لە وتووێژەکاندا بگونجێ و باس لە بەرنامەی مووشەکی بالستیکی ئێران و دەستێوردانەکانی لە ناوچەکەدا بکەین کە ئەم کارە کاتێکی زۆری دەوێ بۆ وتووێژ.
هەرلەم پێوەندییەدا “ئێنریکە مۆرا” ڕێکخەری وتووێژە ناوکییەکان ڕۆژی سێشەممە وتی: لە وتووێژەکاندا خەریکین لەرای یەکتر نزیک دەبینەوە بەڵام چاوەڕوان ناکرێ کە لەم دەورە وتووێژەدا بگەین بەئاکامێکی دڵخواز و وتووێژەناوکییەکان کۆتایی پێبێت.