رێکخراوی یەکیەتیی نێودەوڵەتی “سووننییار” و کۆڕی ڕاوێژکارانی چالاکانی مەدەنیی یارسان، لە دوو بەیاننامەی جیاوازدا هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمیان بایکۆت کرد.
لە درێژەی بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی و شۆڕای شار و گوندەکان لەلایەن چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگای ئێران و کوردستان، رێکخراوی نێو نەتەوەیی “سووننییار” و کۆڕی ڕاوێژکارانی چالاکانی مەدەنیی یارسان، لە دوو بەیاننامەی جیاوازدا، پەیوەستبوونی خۆیان بە هەڵوێستی بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا ڕاگەیاند.
ئەم دوو ڕێکخراوەیە هەڵاواردنی سیستماتیکی ئایینی و مەزهەبیی لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان، بە هۆکاری سەرەکیی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان زانیوە و داوایان لە خەڵکی ئێران و کوردستان کردووە کە چیتر لە ڕیگای دەنگدانەوە، ڕەوایەتیی بە ستەم و سەرکوت لەلایەن ڕێژیمەوە نەبەخشن.