نزیکەی یەک میلیون کار و پیشە لە ساڵی ڕابردوودا لە ئێران بنبڕ کراوە وچەند میلیون کەس بێکار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئینتەرنێتی فەراز، مەسعود خانساری بەڕێوەبەری ژووری بازرگانیی تاران وتی: نزیکەی یەک میلیون جۆری کار و پیشە لە ساڵی ڕابردوو بنبڕ کراوە و لە نێو چووە وبەپێی بارودۆخی ئەستەمی ژیانی وڵاتانی دنیا لەمساڵدا که لەلایەن ڕێکخراوی” ئێف ئێم ئای” بڵاو بۆتەوە، ئێران پلەی ۱۲۸ی لەنێوان ۱۳۰ وڵات هەبووە، و تۆیژینەوەکان دەریدەخات که ئێران لە ساڵی ڕابردوو لە ڕووی دابەزینی بەهای پارە پلەی یەکەمی هەبووە.
ماوەیەک لەمەوپێش “رۆزبه کەردونی” بەڕێوەبەری ڕێکخراوی عاڵی تۆیژینەوەکانی دابینکردنی کۆمەڵایەتی (تامین اجتماعی) بە ئاماژەدان به لێکۆڵینەوەیەک لەبارەی هەژاریی و نایەکسانیی کە لە ئێران کرابوو، وتی: ئەم لێکۆڵینەوە دەریدەخات لە حالێکدا کە حەشیمەتی ژێر هێلی هەژاریی لە ساڵی ۹۲ بۆ ۹۶ بەڕێژەی لەسەتا ١٥ بەرزبووەتەوە بەڵام لە ساڵی ۹۶ بۆ ۹۸ بەڕێژەی لەسەتا ٣٠ بەرز بووەتەوە کە ئەم ڕێژەیە بەرامبەرە لەگەڵ ۲۵ ملیون کەس لە حەشیمەتی ئێران.