شۆرای هاوکاریی وڵاتانی عەرەبی سەرەڕای ئاماژە بەوەیکە وڵاتانی دەرەوە نابێ لە سەر کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی عەرەبی بڕیار بدەن، داوایان کردووە کە لە وتووێژەناوکییەکانی ڤییەندا بەشداربن.
وەزیرانی دەرەوەی شۆرای هاوکاریی وڵاتانی عەرەبی، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لە ڕیاز، وێرای مەحکوومکردنی دەستێوەردانەکانی وڵاتانی ئورووپایی لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی عەرەبیدا ڕایانگەیاند کە وڵاتانی عەرەبی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێ بەشداری وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن بن.
هەروەها لەم دانیشتنەدا وەزیرانی دەروەی شۆرای هاوکاریی وڵاتانی عەرەبی، پشتیوانیکردنی ڕێژیمی ئێرانیان لە میلیشیا حووسییەکان بە توندی مەحکووم کرد و رایانگەیاند کە دەبێ بەهەموو جۆرێک ڕووبەڕووی دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئیران لە ناوچەکەدا ببینەوە.