لە گوندی “دێزگەران”ـی سەر بە شاباد و ناوچەی داڵاهۆ و بەرزاییەکانی زاگرۆس، نزیکەی ٧٠ هێکتار زەوی کشتوکاڵی و لەوەڕگەی ئەو ناوچانە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەناو چوون.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە ناوچەکانی شاباد، داڵاهۆ و بەرزاییەکانی زاگرۆس، زەوی کشتوکاڵیی خەڵکی ئەو ناوچەیە ئاگری لێکەوتووەتەوە و بەو هۆیەوە نزیکەی ٧٠ هێکتار زەوی و گەنم و بەرهەمی کشتوکاڵیی خەڵکی ئەو ناوچەیە لەناو چوون و بە یارمەتی خەڵکی ناوچەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.
هەروەها شاخە بەرزەکانی زاگرۆس کە کەوتووتە نزیکی شاری “شیراز” بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکە بە بەردەوامی لە ئاگردا دەسووتێ و ڕێژیمی ئێران بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە هیچ هەوڵێکی نەداوە، بەڵکوو تەنیا خەڵکی ناوچەکە و ژینگەپارێزان هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرکە دەدەن.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی نیشانی داوە کە، دەسەڵاتێکە کە هیچ لێهاتووییەکی بۆ بەڕێوەبەریی وڵات نییە و ماوەی ٤٣ ساڵە، ژینگە، کەشوهەوا، کولتوور و شارستانییەتی نەتەوەکانی ئێرانی فەوتاندووە و هەموو شتێکی لەنێو بردووە.