له دووهه‌مین ڕۆژی کاره‌کانی کۆنگره‌ی ١٦ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا به‌رنامه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان په‌سند کرایه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه، ١٩ی ڕێبه‌ندان، له درێژه‌ی کار‌و چالاکییه‌کانی دووهه‌مین ڕۆژی کۆنگره‌ی ١٦ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا که به به‌شداریی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی کادرو پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی حیزب له کوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و میوانه‌کانی بانگهێشتکراو بۆ کۆنگره درێژه‌ی پێدرا، به‌رنامه‌ی حیزبی دێموکڕات پاش تاوتوێ‌و لێکدانه‌وه‌ی به‌شداران به کۆمه‌ڵێک ئاڵوگۆڕ له به‌رنامه‌که‌دا په‌سند کرایه‌وه.
له سه‌ره‌تای دانیشتنی یه‌که‌مدا قادر وریا، ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی پێداچوونه‌وه به به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نێوخۆی حیزب باسێکی له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی ئاماده‌کارییه‌کان بۆ گه‌ڵاڵه‌ی پێداچوونه‌وه به به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نێوخۆی حیزب‌دا کرد‌و پاشان ئه‌ندامانی کۆنگره به تێروته‌سه‌لی قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه کرد.
مه‌سه‌له‌ی مێژووی حیزب، ئامانجه گشتییه‌کانی حیزب، فدرالیسم له ئێرانی دێموکڕاتیک وه‌ک دروشمی ئیستراتیژیی حیزب، بنه‌ماکانی کۆماری کوردستان‌و بابه‌ته‌کانی پێوه‌ندیدار به سیستمی ده‌سه‌ڵات له کۆماری کوردستان، یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌کان له ئێرانی فیدڕاڵ‌دا، کۆماری کوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ، پڕهنسیپو ئه‌رکه گرینگه‌کانی کۆماری کوردستان‌و؛ چه‌ند پرسێکی وه‌ک سۆسیالیزمی دێموکڕاتیک له به‌رنامه‌ی حیزب‌دا و سیاسه‌تی حیزب به‌رامبه‌ر به به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان کۆمه‌ڵێک له‌و بابه‌تانه بوون که به‌شدارانی کۆنگره به گهرمیو گوڕی باسیان لێکردن‌و دوای کۆمه‌ڵێک ئاڵوگۆڕ له گه‌ڵاڵه‌ی به‌رنامه‌و پێڕه‌وی نێوخۆی حیزب، به‌رنامه‌ی حیزب به ده‌نگی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری به‌شداران په‌سند کرا.
له چه‌ند به‌شێکی دانیشتنه‌کانی دووهه‌م ڕۆژی کاریی کۆنگره‌دا په‌یامه‌کانی حیزبی چه‌پی سۆئێد، په‌یامی حیزبی سۆسیال دێموکڕاتی ژاپۆن له‌لایه‌ن کوێستان گادانی؛ په‌یامی ژێرارد شالیان، مێژوونووسی فه‌ڕانسه‌یی و دۆستی کورد و حیزبی دێموکڕات‌و، په‌یامی دوکتور فریدریک تیسۆ له‌لایه‌ن شلێر حه‌سه‌نپوور و؛ په‌یامی دوکتور حه‌سه‌ن شه‌ته‌وی له‌لایه‌ن سۆهه‌یلا قادری و په‌یامی ئه‌میر قازی، ئه‌ندامی پێشووی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب له‌لایه‌ن شیلان یونسی خوێندرانه‌وه.
کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کە بە کۆنگرەی ٧٠ ساڵ تێکۆشان ناودێر کراوە، له ڕۆژی شەممە، ١٧ ی ڕێبەندانه‌وه دەستی پێکردوه.