ناوەندی داکۆکی لە دێموکراسییەکان، لە نامەیەکدا لە دژکردەوە بە پێشێلکارییەکانی ئێران لەبارەی چەکی ناوکییەوە، وتی ئەمریکا دەبێ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی بەهێزتر بکا.
ناوەندی داکۆکی لە دێموکراسییەکان لە واشینگتۆن، لە دژکردەوە بە هەڵوێستی “ڕافائێل گڕووسی” بەرێوەبەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، کە لەم دواییانەدا وتبووی: ئەگەر وڵاتانی ئەندامیش ئامادە نەبن لە چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوەیە پشتیوانی بکەن، ئاژانس هەروا بەردەاوم لەبارەی پێشێلکارییەکانی ناوکیی ڕێژیمی ئێران لێکۆڵینەوە دەکا، دەنووسێ؛سەرەڕای ئەوەیکە هەڵویستی گڕووسی لۆژیکییە، بەڵام نابێ ناچار بێ کە بە تەنیایی ڕووبەڕووی ڕێژیمێکی دڕەندە وەکوو ئێران ببێتەوە کە بەردەوامی سەرکێشی ناوکیی دەکا.
شۆرای دەسەڵاتدارانی ئاژانس، کە ٣٥ ئەندامی هەڵبژێردراوی هەیە و ئەرکیان ئەوەیە کە هەر وڵاتێک کە بیهەوێ پێشێلکاری لە بواری ناوکییەوە بکا ئەوان پێشی پێ بگرن و ڕێگە نەدەن پیشێلکاری بکەن و دەستیان بە چەکی کۆمەڵکوژی ڕابگا.