لە خۆپیشاندانێکدا لە وڵاتی سویس، ٣٧ ساڵ تەمەنی ڕەشی کۆماری ئیسلامی ڕیسوا کرا.
ڕۆژی شه‌ممه، ١٧ ی رێبه‌ندان ( ٦ی فیبریواری ٢٠١٦) له‌لایان چه‌ندین هێزو لایه‌نی سیاسی له بێڕن پایته‌ختی وڵاتی سویس خۆپیشاندانێك به دژی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه چوو.
له‌م خۆپیشاندانه‌دا كه ده‌یان كه‌س له كوردستانی‌و ئێرانیان دانیشتووی ئەو وڵاتەی تێیدا به‌شداربوون به چه‌ندین تراكت و پلاكارت و درووشم و وتار، ٣٧ ساڵ ته‌مه‌نی پڕ له جنایه‌تی كۆماری ئێسلامی ئێران ڕیسوا کرا. لەو خۆپیشاندانە دا کە بەشیکی بەرچاو لە ئەندام، دۆست و لایانگرانی حیزب تێیدا بەشدار بوون، وتاری حیزبی دێموكراتی كوردستان له لایان هێژا مه‌نگووڕه‌وه پێشكەش کرا.
له‌م وتاره‌دا ئاوڕ لە مێژوی كۆماری ئیسلامی دژ بە گەلی کورد و هەموو ئازادیخوازانی ئێران درابووەوە و باس لە خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموكراتی كوردستان و گه‌لی كورد له سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران کرابوو. لە بەشێک لەو وتارە دا ئاماژه‌ی به نه‌بوونی هاو ئاهه‌نگی كرابوو له نێوان نەتەوە جۆراوجۆرەکانی ئێران‌دا به دژی كۆماری ئه‌سلامی و ئەوە وەک خاڵێکی لاواز هێنرا بوو کە بەو هۆیەوە کۆمار ئیسلامی توانیویەتی جێگە و پێگەی خۆی زیاتر قاییم کا. له به‌شێكی دیکه له په‌یامه‌كه‌ی حیزبی دێموكرات‌دا هاتبوو كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه گه‌لی كورد به‌گشتی و حیزبی دێموكرات به‌تایبه‌تی مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی كورد به‌ڕه‌وا ده‌زانێ و ئێستاش پێشنیاری ڕاپرسی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دێنێته گۆڕێ له مه‌ڕ دیاری كردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كه‌ی. هەر بۆیە دەبێ چارەنووسی گەلی کورد و هەموو گەلانی دیکەی ئێران، لە سندووقەکانی دەنگ دانەوە دیار بکرێ، نەک بە زەبرو زەنگ و کوشتن و داگیرکاری.