ده‌نگ و ڕه‌نگی شاری ورمێ ڕیگریی له بڵاوكردنه‌وه‌ی موسته‌نه‌دێك له‌باره‌ی ئاوایی قاڕنێ كرد كه ئه‌م ئاواییه به ده‌ستووری خومه‌ینی هێرشی كرایه سه‌رو به شێوه‌یه‌كی بێ به‌زه‌ییانه‌ی خه‌ڵكی بێ تاوانیان كوشت.
موسته‌نه‌دی “قاڕنێی ئه‌مڕۆ” له لایه‌ن لاوێكی نه‌غه‌ده‌یی به‌رهه‌م هێنراوه كه بارودۆخێ ئێستای ئه‌م ئاواییه‌ی له پارێزگای ورمێ به وێنا كێشاوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به ده‌نگ و ڕه‌نگی ورمێ گوتی ئه‌م به‌رهه‌مه له كۆبوونه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌و پشكنینی ئه‌م ڕێكخراوه تاوتوێ كرا‌و به ده‌رهێنه‌ره‌كه‌یان ڕاگه‌یاندبوو كه ده‌بێ هێندێك واژه‌و چه‌مكی تۆقێنه‌رو مه‌ترسیدار له‌م به‌رهه‌مه لابردرێ، ئه‌و كات بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌م موسته‌نه‌ده له لایه‌ن لاوێكی كورد به ناوی مه‌نسوور خزری به‌رهه‌م هاتووه كه باس له شوێنه‌وارێك ده‌كا كه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ پاش زیاتر له ٣ ده‌یه له‌م ئاواییه‌دا ماوه‌ته‌وه كه هێزكانی كۆماری ئیسلامی چیان به‌سه‌ر ئاوایی قاڕنێ‌دا هێناوه.
قارنێ ئتواییه‌كی كوردستانه كه له ٧ كیلۆمیتریی باشووری ڕۆژاوای شاری نه‌غه‌ده هه‌ڵكه‌وتووه.
ئه‌م ئاواییه له ڕێكه‌وتی ١١ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٥٨ ی هه‌تاوی “٢ی سێپتامبری ١٩٧٩” له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی خوێناویی كوردستاندا كه‌وته به‌ر په‌لاماری هێزه چه‌كداره‌كانی غوڵامڕه‌زا حه‌سه‌نی پێشنوێژی ورمێ، به‌م جۆره كه له ئاماره‌كانی ئێران ده‌ركه‌وتووه، له ڕه‌وتی ئه‌م په‌لاماره‌دا ٦٨ ژن، پیاو، مناڵ، مێرمناڵ و به‌ساڵاچوو به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه كوژران.