چوار به‌ندكراوی سوننی مه‌زهه‌ب كه ماوه‌ی چه‌ند مانگ بوو له گرتنگه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه و لێكۆڵینه‌وه دابوون، ڕاپێچی زیندانی ناوندیی ورمێ كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیووز، ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٩٤ی هه‌تاوی، ٤ چالاكی سوننی مه‌زهه‌ب به ناوه‌كانی سه‌ید حه‌سه‌ن یوسفی، سه‌ید ته‌ها كه‌ریمی، محه‌ممه‌دسه‌عید هه‌مزه‌زاده و عه‌لی خه‌لیلی، كه ماوه‌ی ٣ مانگ بوو له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، ڕاپێچی زیندانی “ده‌ریا”ی ورمێ كران.
له ڕاپۆرتی ماف نیووزدا وێڕای پشتڕاست كرانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هاتووه كه، ئه‌م ٤ چالاكه سوننی مه‌زهه‌به، له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له ئاوایی “قه‌ره‌بڵاغ”ی سه‌ر به شاری مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
پێشتریش سه‌ید ته‌ها كه‌ریمی له ساڵی ١٣٩١ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ ماوه‌ی ١٧ مانگ له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به‌ند كرابوو.