دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ڕێژیم لە شاری سنە، بە بێ ئامادە بوونی چالاکێی سیاسیی بە ناوی ئەحمەد مرادی،چەندین تۆمەتی داوەتە پاڵی ناوبراو و داوای سزادانی کردووە.
بەپیی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز” ماوەی چەند ڕۆژ لەمەوبەر، لقی دووی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ڕێژیم لە شاری سنە، داوای لە دەزگای قەزایی ڕێژیم کردووە کە ئەحمەد مرادی چالاکی سیاسی و مەدەنی بە تۆمەتگەلێکی جیاواز وەکوو بێ ڕێزیکردن بە خامنەیی و تێکدانی ئاسایشی گشتی، سزا بدرێ.
دادگای ئینقلابی ڕێژیم، بە بێ ئامادەبوونی ئەو چالاکە سیاسی و مەدەنییە، تۆمەتەکانی لە١٤خاڵدا خستووەتە پاڵ ناوبراو و بەشێک لەو تۆمەتانە بریتین لە: بێڕێزیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، تێکدانی ئاسایشی ڕێژیم، هەڕەشەی کوشتنی بەرپرسانی قەزایی و تەبلیغات بە دژی کۆماری ئیسلامی.
شایانی باسە کە ناوبراو لە وڵاتی هێندوستان دەژی و سەرقاڵی خوێندنی دوکتورایە.