به‌شێک له شوێنه‌وارناسی زانكۆی بووعه‌لی سینای هه‌مه‌دان، توانی له گه‌ڕان و هه‌ڵكۆڵینی ته‌پۆڵكه‌ی قشڵاقی نزیك بیجار له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، شوێنه‌واری په‌نجه‌مۆری مرۆڤی كورد له‌سه‌ر قوڕ بدۆزنه‌وه كه كۆنترین په‌نجه‌مۆری مرۆڤه تا ئێستا دۆزرابێته‌وه و مێژووه‌كه‌ی بۆ ٧٥٠٠ ساڵ به‌ر له زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و ناوچهیهیکه ئه‌م شوێنه‌واره گرنگه‌ی لێ دۆزراوه‌ته‌وه، خه‌ریكه ده‌كرێته به‌نداو و له داهاتوودا هیچ ئاسه‌وارێك له‌و شوێنه‌واره گرنگه نامێنێ.
عه‌باس موته‌رجم ئه‌ندامی شاندی زانستیی زانكۆ بووعه‌لی هه‌مه‌دان و به‌رپرسی گرووپی شوێنه‌وارناسی له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند ته‌پۆڵكه‌ی قشڵاق، شوێنه‌وارێكی گرنگه كه مێژووییه‌که‌ی بۆ سه‌رده‌می مس و به‌ردی كۆن تا سه‌رده‌می ئاسن ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی دروستكردنی به‌نداوی ستالوارز له پارێزگای سنه ئه‌و ته‌پۆڵكه‌یه نوقمی ئاو ده‌بێ و به‌شێك له مێژوو له‌گه‌ڵ خۆیده‌با.
ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی په‌نجه‌مۆری له‌سه‌ره به ستوكنز ناسراوه كه له پاره‌ی ئاسن و مۆر ده‌چن و كاتی خۆی به‌جێی پاره به‌كار هاتووه و له قوڕ و به‌رد و شاخ دروستیان كردووه. پهنجهمۆریئهو که‌سه‌ی دروستی کردوه له‌سه‌ره له قوڕ ماوه‌ته‌وه که بۆ ٧٥٠٠ ساڵ به‌ر له زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له ته‌پۆڵكه‌ی قشڵاق جیا له‌و په‌نجه‌مۆرانه، چه‌ندین شوێنه‌واری تری گرنگ دۆزراونه‌ته‌وه، وه‌ك ئیسك و پرووسكی منداڵ و كوپه و ئێسكی ئاژه‌ڵ. یه‌كێكی تر له دۆزینه‌وه‌كان ئێسكی گوێدرێژی كێوییه كه مێژووی بۆ ٧٥٠٠ ساڵپێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه. له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه زیاتر كه‌ره‌كێوی و ئاسكیان ڕاو كردووه.
چه‌ندین دۆزینه‌وه‌ی تری وه‌ك مۆر و موروو و په‌یكه‌ری جۆراوجۆر له ته‌پۆڵكه‌ی قشڵاق دۆزراوه‌ته‌وه و هێمایه بۆ شارستانییه‌تێكی گه‌وره له‌و ناوچه‌یه كه به‌هۆی دروستكردنی به‌نداوه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره.