حەسەن ڕووحانی، لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەوەیکە دەوڵەتەکەی خۆی پیتاندنی ئۆرانیۆمی گەیاندۆتە سەتا ٦٣، هەڕەشەی کرد کە وڵاتەکەی هەرکات بیهەوێ پیتاندنی ئۆرانیۆم زیاتر لە سەتا ٦٣ش بەرهەم بێنێت.
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، حەسەن ڕووحانی سەرۆککۆماری ڕێژیمی ئێران، وتی: ئێمە توانایی پیتاندنی سەتا ٢٠مان هەیە و دنیا بینی کە دەوڵەتی دوازدەهەم بۆیەکەمجار لە مێژووی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، پیتاندنی سەتا ٦٣ی ئەنجام دا و ئێمە ئەگەر هەرکات پێویستمان بە پیتاندنی زیاتر هەبێ ئەوە بە دڵناییەوە هەر ئەوکات و کاتژمێرە دەتوانین پیتاندنی زۆرتریش ئەنجام بدەین.
سەرۆککۆماری ڕێژیمی ئێران، ئاماژەی بە کڕینی هێڵی ئاسمانیی “ئێس٣٠٠”ـی لە ڕووسیە کرد و وتی: هاوردەکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە هەوڵی بێوچانی دیپلۆماتکاران جێبەجێ کرا و ئێس٣٠٠ـمان کڕی و هاوردەی ئێرانمان کرد.
هەروەها ئاماژەی بە وتووێژەکانی ناوکیی “ڤییەن” کرد و دووپاتی کردەوە کە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران خوازیاری لابردنی هەموو گەمارۆکانە و دوای لابردنی گەمارۆکان، ڕێژیمی ئێران دەگەڕێتەوە سەر بەڵینەکانی بەرجام.