دوو برای کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەریی لە سنوورەکانی نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردانی١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.
ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی کە برای یەکن “بەشیر ئەحمەدزاده و بەسیر ئەحمەد زاده” خەڵکی گوندی دشە سەر بە شاری پاوە ڕاگەیاندووە کە بەشیر لاقی و بەسیر سەری پێکراوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوه کراون.