لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە شارەکانی ئێران ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە ماسیگرانی شاری خارک لە بەردەم پاسگای سنووریی ئەو شارە، کرێکارانی کۆمپانیای پیشەیی ماهشەهر لە بەردەم کۆمپانیاکە، خاوەن زەوینەکانی شاری نوێی پردیسی تاران لە سەر زەوینەکانیان، جووتیارانی برینجکاری خووزستان لە بەردەم فەرمانداریی ئەهواز و کرێکارانی دەرکراوی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی لوولەی خووزستان لە بەردەم ئۆستانداریی خووزستان بەڕێوەچوو.
ناڕازییان دەڵێن تا ئەوکاتەی بەرپرسان و خاوەنکارەکانیان وڵامی ویست و داخوازییەکانیان نەدەنەوە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەردەوام دەبێ.