پارێزگاری ورمێ گوتی: به ئه‌ژمار كردنی ١٥٠٠ ته‌ختی دیكه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی نوێ و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی لانی كه‌م ٢٠٠ ته‌خت له هێندێك نه‌خۆشخانه‌كان، ئه‌م پارێزگایه پێویستی به ٣٥٠٠ ته‌ختی دیكه بۆ نه‌خۆشه‌كان هه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیم، قوربانعه‌لی سه‌عاده‌ت له ڕه‌وتی دیدار له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆی زانسته پزیشكی و خزمه‌تگوزارییه بێهداشتی و ده‌رمانییه‌كانی پارێزگای ورمێ، گوتی: ئه‌م پارێزگایه له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵات سنووری هاوبه‌شی هه‌یه، هه‌ر بۆیه خه‌ڵكی پارێزگای ورمێ مه‌ترسیی تووش بوون به نه‌خۆشیی جۆراوجۆر یان له‌سه‌ره، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پێویستیمان به به‌هێزكردنی ژێرخانه‌كانی سڵامه‌ت له‌م پارێزگایه هه‌یه.
پارێزگاری ورمێ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: له حاڵی حازردا نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌م پارێزگایه پێویستییان به ١٥٠٠ ته‌ختی دیكه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌خته كۆن و ڕزیوه‌كانیش وه‌لابنێین، ئه‌وا پێویستیمان به ٣٥٠٠ ته‌ختی نه‌خۆشخانه هه‌یه.
سه‌عاده‌ت هه‌روه‌ها گوتی: ده‌بێ له پارێزگای ورمێ زۆر به خێرایی هه‌وڵی دامه‌زراندنی نه‌خۆشخانه‌ی نوێ بدرێ و پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی نه‌خۆشخانه‌ی ٦٠٠ ته‌ختی بۆ ئه‌م پارێزگایه یه‌كجار گرینگه و ده‌بێ به خێرایی هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵێننه‌وه.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: به سه‌رنج دان به وه‌ی كه پارێزگای ورمێ له سه‌ر هێڵی شێرپه‌نجه جێی گرتووه، پێویسته له‌م بواره‌شه‌وه هه‌وڵی بنه‌ڕه‌تی بدرێ.
پارێزگاری ورمێ هه‌روه‌ها پشتڕاستی كرده‌وه، هه‌رچه‌ند بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كه‌سانه‌ی كه تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه هاتوون، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی خێرخواز له‌م پارێزگایه دامه‌زراوه كه له ئێستادا خه‌ریكی گه‌شه كردنیشه، به‌ڵام پێویسته بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشانه، له‌م پێوه‌ندییه‌شدا له‌گه‌ڵ ناوه‌نده پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان هاوكارییه‌كی چڕوپڕمان هه‌بێ.