هەواڵدەریی و راگەیاندنەکانی هیندوستان لە ڕاپۆرتێکدا پێشنیاری کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بۆ ئەو وڵاتە، بە مەبەستی کڕینی بەندەری جاسک بڵاو کردۆتەوە.
عەلی چەنگی باڵوێزی ڕێژیم لە هێند هەفتەی ڕابردوو لە کۆنفرەنسێکدا پێشنیاری به دێهلی داوە جگە لە سەرمایەگوزاریی لە بەندەری جاسکی ئێران، ئەو بەندەرە وەکوو کۆگای ئیستراتژیکی نەوت و شوێنێک بۆ دروستکردنی بۆری نەوت بەکار بێنن.
لەو بارەوە هەواڵدەریی ئیرنا کە سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە ئەم هەواڵەی لە زاری باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لە هیند پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند «هێند دەتوانێت کۆگای ئیستراتژیکی نەوتی لەم بەندەرە دروست بکات و بە دروستکردنی بۆریی گواستنەوەی نەوت و گاز، سەقامگیریی وزە بۆ خۆی جێبەجێ بکات.