بەرپرسانی ئەمنییەتی شاری کوەیتەی پاکستان دەڵێن بەهۆی ئەوەیکە ئەم قوتابخانەگەلە بیری توندڕەوی تێدا دەخوێندرێ ولەلایەن وەزارەتی پەروەردە و ڕاهێنانی پاکستانەوە بە فەرمیی نەناسراون دادەخرێن.
بەرپرسانی ئەمنییەتیی پاکستان لەهەمبەر داخرانی ئەو قوتابخانەگەلە ڕایانگەیاند کە جیاواز لەوەی کە ئیزنی فەرمییان بۆ بەڕێوەچوونی قوتابخانەکان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە پێنەدراوە، هەموو وانەکانیان بیری توندڕەوی تێدایە و بەشێکیشیان ئەوانەن کە قوتابیان لە ئێران دەیخوێنن و تەنانەت باسی مێژووی ئێران دەکەن و بەهیچ جۆرێک باس لە مێژووی پاکستان لە قوتابخانەکاندا ناکرێ کە ئەم کارە نایاساییە و دژایەتیی لەگەڵ پڕۆژی خوێندنی پاکستان هەیە.
بەرپرسانی ئەمنییەتیی پاکستان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ئەو قوتابخانەگەلە هەموو پێداویستییەکانیان لە بواری کتێب و ماڵییەوە و تەنانەت مامۆستاکانی قوتابخانە لەلایەن ئێرانەوە دابین کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە بەڕێوەبەرانی ئەو قوتابخانەگەلە تا ئێستا هیچ سەردانێکی وەزارەتی پەروەردەی پاکستانیان نەکردووە بۆ وەرگرتنی مۆڵەت و کردنەوەی قوتابخانە و تەنیا بە ئیزنی بەرپرسانی ئێران ئەو قوتابخانەگەلیانە لە پاکستان داناوە.