ڕۆژنامەی “هەمشەهری” لە ڕاپۆرتێکدا هەواڵی بازاڕی فرۆشتنی نایاسایی پێکوتەی دژە کۆرۆنای “فایزێر”ی بە کارتی پێکوتەی دژە کۆرۆنای هەرێمی کوردستان، لە بازاڕەکانی تاراندا بە ٦٠میلیۆن تمەنی ئێرانی پشتڕاست کردەوە.
ڕۆژنامەی هەمشەهری لە ڕاپۆرتەکەیدا باس لەوە دەکا کە بازاڕی فرۆشتنی نایاسایی پێکوتەی کۆرۆنا بە ژمارەی پاسپۆرت و کارتی پێکوتەی هەرێمی کوردستان لە تاراندا بە نرخی ٢٥ تا ٦٠ میلیۆن تمەن لەلایەن دەڵاڵەکانەوە لە بازاڕی ڕەشی تاراندا بەردەوامە.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە بەهۆی ڕاوەستانی لێدانی دوەری دووهەمی پێکوتەی دژە کۆرۆنا لە ئێران و کەمیی ئەو پێکوتەیە قاچاخچیانی دەرمان بە کارتی پێکوتەی هەرێمی کوردستان پێکوتەی دژە کۆرۆنای کۆمپانیای فایزێر دەفرۆشن.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لێدانی ئەو پێکوتەیە لە چەندین شوێنی شاری تاران وەکوو شوێنی تایبەتی کاری پزیشکەکان لە تاران لێدەدرێ و نرخی هەر پێکوتەیەک تاکوو ٦٠ میلیۆن تمەن دەڕوا.