هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی نییەر و دانیشتووی شاری سنە لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کرا.
نیوەشەوی سێشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە هەڵدەکوتنەسەر ماڵی میکاییل مینبەری، خەڵکی گوندی نییەر و بە بێڕێزیی بە ناوبراو و بنەمەڵەکەی،بە بێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە.
شایانی باسە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیە کە پێشتریش و لە ڕۆژی ٨ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاویدا ٤ هاوڵاتیی ئەو گوندەیان بە ناوەکانی پەیام مینبەری، سەریاد مینبەری، کاوە مینبەری و شێرکۆ مینبەری دەسبەسەر کردووە و تا ئێستاش لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە ڕاگیراون.