به‌تێپه‌ڕبوونی ٥ ساڵ له گه‌ڵاڵه‌ی دروستكردنی شارۆچكه‌ی پیشه‌سازیی به‌دره سه‌ربه پارێزگای ئیلام، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ته‌نیا كارێك كه بۆی کراوه چه‌قاندنی تابڵۆی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یه.
پارێزگای ئیلام له بواری پیشه‌سازییه‌وه له ناوه‌نده‌كانی پیشه‌سازیی ئێران دووره‌و هه‌ر بۆیه پێویستی به ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتر له‌م بواره‌وه هه‌یه‌و هه‌روه‌ها خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه هۆكاری گه‌شه‌نه‌كردنی پیشه‌سازیی ئه‌م پارێزگایه بۆ سه‌رمایه‌گوزاری نه‌كردنی درێژخایه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بۆ دروستكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه ٢٠ هێكتار زه‌وی ته‌رخان كراوه.
له ده‌وڵه‌تی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی پیشه‌سازیی باش بۆ ئه‌م پارێزگایه په‌سند كران به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ی جێبه‌جێ نه‌كران و ته‌نیا له چوارچێوه‌ی قسه‌و دانانی تابڵۆكان بوو، نموونه‌ی هه‌ره گرینگی شارۆچكه‌ی پیشه‌سازیی به‌دره بوو كه خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه ته‌نیا تابڵۆكه‌ی ده‌بینن.
سه‌ره‌ڕای پێدانی كۆمه‌ڵێك قه‌ول و به‌ڵێنی له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پارێزگا‌و دوو ده‌وڵه‌تی ڕابردوو تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ بۆ ئه‌م شاره نوێیه نه‌كراوه‌و بێكاریی گیروگرفتی سه‌ره‌كیی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه.