ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٣ی ژوئەنی ٢٠٢١، بە هەواهەنگی بەشێک لە لایەنە ئۆپۆزیسیۆنە کوردستانی و ئێرانییەکان، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیی بەرفراوان لە گۆڕەپانی “سەن میشێل” لە پاریس بەڕێوە چوو. بەشداربووان وێڕای پێشاندانی کۆمەڵێک وێنە و پۆستێر و هەروەها وتنەوەی دروشمی “نا” بۆ سیاسەتە نامرۆڤانەکانی ڕێژیمی ئێران و بە تایبەتی ‘نا” بۆ بەشداریی لە گاڵتەجاڕییەک لەژێر ناوی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی، وێرای مەحکوومکردنی سیاسەتە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامی، هەوڵی دەرخستنی ڕووی ڕاستەقینەی ماشێنی تیرۆری ڕێژیمیان بۆ ڕای گشتیی پاریس و بەردەنگەکان دا.
شایانی باسە کە ئەم کۆبوونەوەیە بە هەواهەنگی و هاوکاری ئەم لایەنانەی بەڕێوەچوو:
١. تۆڕی هەواهەنگی ئێرانییەکانی دانیشتووی پاریس بۆ بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم
٢. شۆرای دێموکراتیکی پاریس بۆ پشتیوانیی لە بزووتنەوە جەماوەرییەکان لە ئێران
٣. ئەنجومەنی کوردانی دانیشتووی فەرانسە
٤. حیزبی دێموکراتی کوردستان
٥. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان