ئایشێ ڕەوشەنی، دایکی شەهید نجمەدین چوپانی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی هەینی ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە” ئایشێ ڕەوشەنی” دایکی شەهید نجمەدین چوپانی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٧٥ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە ئایشە، ئافرەتێکی نیشتمانپەروەر و دێموکراتدۆست بووە کە لەپێناوی وەدیهاتنی ئاوات وئامانجەکانی گەلی کورددا جگەر گۆشەیەکی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کوردستان کردووە.
شەهید نجمەدین چوپانی، یەکێک لە ئەندامانی فیداکاری تەشکیلاتی نهێنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی بانە بووە کە لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی، وێڕای دوو ئەندامی دیکەی حیزبی دێموکرات لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر دەکرێن و پاش ماوەیەکی کورت لەلایەن هێزە تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سێدارە دەدرێن و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی مێژوو دەبن.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، وێرای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کوچیدوایی دایە” ئایشێ ڕەوشەنی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و کەسوکاریان لە شاری بانە دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.