بلینکێن: بەرنامەی ناوکیی ئێران خەریکە نزیک دەبێتەوە لە قوناغێک کە ناتوانرێ پێشی پێبگیردرێ و دەبێ بە زووترین کات بگەین بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران.
ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: دەبێ بۆ چاوەدێریکردنی ئێران لەهەمبەر بەرنامەی ناوکیی و مووشەکییەکەی بە خێراترین کات بگەین بە ڕێککەوتنێک و پێش لە بەرنامەیی ناوکیی ئێران بگرین.
هەرلەم پێوەندییەدا شرۆڤەکارانی سیاسیی ئورووپایی لەسەر ئەو باوەڕەن کە متمانە نەکردنی ئەمریکا و ئێران بە یەکتر هۆکاری نەگەیشتن بە ئاکامێکی دڵخوازە لە دانیشتنە ناوکییەکانی ویەن.
لەلایەکی دیکەوە عەباس عێراقچی، بەرپرسی تیمی وتووێژی ئێران لە ویەن، ڕۆژی شەممە وتی: لەسەر ئەو باوەڕە نیین کە لە حەوتووی داهاتوودا بگەین بە ئاکامێکی دڵخواز لە وتووێژەکان و ڕێگایەکی درێژمان لە پێشدایە.