هەیئەتی نوێنەرایەتیی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوەکانی نێونەتەوەیی لە ویەن، لێدوانەکانی ئەو دواییانەی بەرپرسی پیشووی مووسادی بە هەڕەشەی کوشتنی زانایانی ناوکیی ئێرانی زانی.
ڕۆژی شەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، شاهرۆخ نازمی ڕاوێژکاری نوێنەرانی ڕێژیمی ئێران لە ویەن، ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لە ماوەی ١٠ساڵی ڕابردوودا هەوڵی تێکدانی بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێرانی داوە و ئەو بێ یاساییە بەجێگایەک گەیشتووە کە ئێستا یووسی کۆهێن بەرپرسی پێشووی مووسادی ئیسرائیل بە ئاشکرا هەرەشەی کوشتن لە زانایانی ناوکیی کۆماری ئیسلامی دەکا.
نازمی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی “ئاسۆشیتێد پرێس” وتی : ئەو سەرەڕۆییەی ئیسرائیل نابێ قبووڵ بکرێ.