حەوتووی رابردوو هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و پاش گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی سنە چارەنووسی ناڕوونە.
رۆژی سێشەمە ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، هاوولاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوی ” حوسێن فەرەجی” تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی “لەنجاوا” و بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کردووە.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە ناوبراو پاش دەسبەسەر کرانی
گوازراوەتەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعات لە شاری سنە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ناوبراو تا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە و تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی حوسێن فەرەجی هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.