له یه‌که‌م ڕۆژی کاریی کۆنگره‌ی ١٦ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا ڕاپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی ١٥ بۆ کۆنگره‌ی ١٦ په‌سه‌ندکرا.
له دانیشتنه‌کانی یه‌که‌م ڕۆژی کاری کۆنگره‌دا که به‌یانیی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ١٨ی رێبه‌ندان ده‌ستی پێ‌کرد، سه‌ره‌تا ڕاپۆرتی کاری کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری کۆنگره‌ی ١٦ له‌لایه‌ن مه‌نسوور مروه‌تی، ئه‌ندامی ئه‌و کۆمیته‌یه خوێندرایه‌وه. ئه‌و ڕاپۆرته تیشکی خستبووه سه‌ر چۆنیه‌تیی ئاماده‌کردنی ڕاپۆرتی کۆمیته‌ی ناوهندیو په‌سه‌ندکرانی له پلینۆم، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی ئاماده‌کردنی گه‌ڵاڵه‌ی به‌رنامه‌و پێڕه‌و له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تیی گرتنی کۆنفڕانسه‌کانی کۆمیته‌کانی حیزب له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کاری کۆبوونه‌وه‌که‌دا کاک خالید عه‌زیزی پوخته‌یه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌ی پێشکێش به به‌شداربووانی کۆنگره‌که کرد.
کاک خالید عه‌زیزی له سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی به مێژووی ٧٠ ساڵ تێکۆشانی حیزب‌و ناودێرکردنی کۆنگره‌ی ١٦ به کۆنگره‌ی ٧٠ ساڵ تێکۆشان گوتی: حیزبی دێموکڕاتی کوردستان حیزبی دۆینێ، حیزبی ئه‌مڕۆ و حیزبی سبه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌و سه‌ره‌ڕای زۆر کاره‌سات که به سه‌ری هاتوه، حیزبی دێموکڕات ئێستاش خۆشه‌ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانه‌و ئه‌وه نیشانه‌ی دروستیی سیاسهتو مه‌نتیقی ئه‌و حیزبه‌و گوتاری حیزبه.
پێناسه‌ی ئێران‌و سیاسه‌تی رێژیمه ناوه‌ندگه‌ران بۆ په‌راوێزخستنی کورد له ده‌سه‌ڵات، سیاسهتو خوێندنه‌وه‌ی حیزب بۆ کێشه‌و قه‌یرانه‌کانی ئێران له هاوکێشه ناوچهییو جیهانییه‌کان، چۆنیه‌تیی خۆدیتنه‌وه‌ی حیزب له‌و دوو جه‌مسه‌رییه‌ی ئێستای ناوچه‌که، باسێک له بۆچوونی فره‌ڕه‌هه‌ندیی حیزب له تێکۆشانی سیاسی‌و نیزامیی خۆی له کوردستان له ساڵانی ڕابردوودا، پۆلێن‌کردنی پێگه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی‌و باسێک له پێوه‌ندیی حیزب له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی‌و حیزب‌و ڕێکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران‌و بێ ته‌فاوت نه‌بوون له لایه‌نه سیاسییه‌کان له نێوخۆی ئێران چه‌ند ته‌وه‌رێکی قسه‌کانی خالید عه‌زیزی بوون.
کاک خالید عه‌زیزی له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا له سه‌ر پرسی کورد به گشتی له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان قسه‌ی کرد‌و باسی له سیاسهتو گوتاری حیزب که ده‌ست تێوه‌رنه‌دان له پرسی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانه‌و، هاندانی حیزبه‌کانی هه‌رکام له به‌شه‌کان بۆ یهکگرتووییو هاوپێوه‌ندیی نێوانیانی کرد.
پڕۆژه‌ی سیاسیی ڕۆژههڵاتمێحوهری له‌لایه‌ن حیزب‌و هۆکاره‌کانی گرتنه‌به‌ری ئه‌و سیاسه‌ته، باس له جوغرافیای کوردستان، ئایین‌و ئایینزاکان له کوردستان و پرۆژه نهتهوهییهکانو خۆپێناسه‌کردن له سه‌ر بنه‌مای شوناسی نهتهوهییو لێکدانه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر کێشه ئابووری، کۆمهڵایهتیو ئه‌منیه‌تییه‌کان له ئێران‌و کوردستان‌و که‌لکوه‌رگرتنی کۆماری ئیسلامی له‌و دۆخه‌و سیاسه‌تی حیزب به مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی خه‌ڵک له بێ ته‌فاوتی چه‌ند بابه‌تێکی دیکه بوون که کاک خالید عه‌زیزی قسه‌ی له‌سه‌ر کرد.
کاک خالید عه‌زیزی له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا تیشکی خسته‌سه‌ر چه‌ندی‌و چۆنیی دیپڵۆماسیو پێوه‌ندییه‌کانی حیزب له‌گه‌ڵ هێزه کوردییه‌کان له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان‌و کۆرو کۆمه‌ڵه نێونهتهوهییهکانو، هه‌روه‌ها باسی له بابه‌ته‌کانی پێوه‌ندیدار به حیزب‌و پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات، سیاسه‌تی مه‌یدانیی حیزب له جموجۆڵی هێزی پێشمه‌رگه له کوردستان‌و دهسکهوتو خه‌ساره‌کانی حیزب له‌و حه‌ره‌که‌ته‌و هه‌روه‌ها بابه‌تی وتووێژ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌و ڕه‌هه‌نده‌کانی پێوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته کرد.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کاری کۆنگره‌دا په‌یامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بۆ کۆنگره‌ی ١٦ ی حیزبی دێموکڕات له‌لایه‌ن خالید حه‌سه‌نپوور خوێندرایه‌وه‌و دواتر کۆمه‌ڵێکی زۆر له به‌شدارانی کۆنگره سهرنجو تێبینییه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر ڕاپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ کۆنگره‌ی ١٦ خسته‌به‌رباس، که دوای تاوتوێ‌و وه‌رگیرانی له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی ڕاپۆرتهوهو هه‌روه‌ها وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار‌و سه‌رنجی به‌شداران له‌لایه‌ن خالید عه‌زیزی و ئاسۆ حهسهنزادهوه، ڕاپۆرتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی ١٥ بۆ کۆنگره‌ی ١٦ به تێکڕای ده‌نگی به‌شداران په‌سند کرا.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کاری کۆنگره‌دا په‌یامی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان بۆ کۆنگره‌ی ١٦ی حیزب له‌لایه‌ن شه‌ونم هه‌مزه‌یی، په‌یامی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگیری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران به‌و بۆنه‌یه له‌لایه‌ن گوڵاڵه شه‌ڕه‌فکه‌ندی، په‌یامی ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران_کۆمه‌ڵه له‌لایه‌ن شاناز کاکهئازارو په‌یامی ئه‌حمه‌د ره‌فئه‌ت، ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی سیاسی له‌لایه‌ن ئه‌سعه‌د خزری خوێندرانه‌وه.